هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ئەستەنبوڵ کەوتەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: 11/02/2019‌ :: 85‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا لە ئەستەنبوڵ، چوار سەربازی تورکی گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی تورکیا (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019) بڵاویانکردەوە: هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لەکاتی هەوڵدانیدا بۆ نیشتنەوەیەکی بەپەلە لە ئەستەنبوڵ تێکشکاوە و بەهۆیەوە چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ساتی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە نیشاندراوە کە دوکەڵی لێبەرزدەبێتەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری تێکشاندنەکەی ئاشکرانەکراوە.

ئا: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure