فهرماندهیهكى باڵاى ئێران: پێویسته ئه‌مریكا له سوریا بچێته ده‌ره‌وه
هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە :: 68 جار بینراوە
حسێن سه‌لامى، جێگرى سه‌رۆكى سوپاى پاسدارانى ئێران
دواڕۆژ
به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانیان له سوریا ناكشێنێته‌وه و ده‌شڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته هێزه‌كانى ئه‌مریكا بڕۆنن.
حسێن سه‌لامى، جێگرى سه‌رۆكى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند: ئێران هێزه‌كانى له ناوچه‌كه ناكشێنێته‌وه و داواكارى ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌لامى ئه‌م قسانه‌ى له یادى 40 ساڵه‌ى شۆڕشى ئیسلامى ئێران‌دا كرد و ئه‌وه‌شى وت: "دوژمن ناتوانێت داوامان لێبكات له ناوچه‌كه بڕۆین، پێویسته ئه‌وان بڕۆنن ئێمه هاوكارى هه‌موو موسوڵمانێك ده‌كه‌ین له ههرجێیهكى جیهان بێت".
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال