هەسەدە: چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی سوریا گەمارۆدراون

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

ئۆپراسیۆنى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات (هەسەدە) له سنوری باخۆزى سەر بە پارێزگای دێره‌زۆر دژى داعش به‌رده‌وامه‌، ئەندامێکی ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هەسەدەش دەڵێت: "ته‌نیا چوار كیلۆمه‌تر له‌ ده‌ستی داعشدا ماوە".

شیار ئازاد، ئەندامی ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هەسەدە (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئۆپراسیۆنى هێزه‌كانمان دژى داعش به‌رده‌وامه‌ و له‌ به‌شێكى باخۆز ته‌نیا چوار كیلۆمه‌تر له‌ ده‌ست چه‌كداره‌كانى داعشدا ماوە و زۆر به‌سه‌ختى به‌رگرى له‌خۆیان ده‌كه‌ن.

وتیشى: "داعش رێگرى له‌ هه‌ڵاتنى كه‌سانى سڤیل ده‌كات، بۆیه‌ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ناتوانن ئێستا بۆردومانی ئه‌و ناوچانە بكه‌ن كه ‌له‌ ده‌ستیاندا ماوە".

ئەوەشی خستەڕوو: به‌بێ پاڵپشتى فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمان-یش بێت ته‌نیا به‌ كاتژمێر ته‌مه‌نى داعش ماوه‌، چونكه‌ ئه‌وان گەمارۆدراون و ته‌نیا چاره‌نوسى كوشتنیان له‌پێشه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە شه‌وى شەممەی رابردوو، هێزه‌كانى سوریا دیموكرات دواین ئۆپراسیۆنی خۆى بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كانى داعش له‌ هه‌موو سوریا راگه‌یاند.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure