هونەرمەندێکی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

هەواڵ / که‌لتور :: 11/02/2019‌ :: 14362‌ جار بینراوە

تاگ :: هونەری

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

بەھۆی نەخۆشیەکی قورسەوە دوای زیاتر لە 30 ساڵ خزمەت لە بواری ھونەری، ھونەرمەندێکی شاری زاخۆ سەر بە پارێزگای دھۆک کۆچی دوایيکرد.

مەھدی مۆنیر، بەرپرسی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لقی زاخۆ (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: شەوی رابردوو شەعبان دۆسکی، ھۆنەرمەندی شانۆکار بەھۆی نەخۆشیەکی قورس لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایيکرد.

وتیشی: "ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی 1965 لە قەزای زاخۆ لەدایکبووە و لە ساڵی 1986 دەستى بە کاری ھونەری کردووە و زیاتر 30 ساڵ بەردەوام بووە لە خزمەتی ھونەری کوردی تایبەت لە بواری شانۆ و ھونەری شێوەکاری".

ئاماژە بەوەشکرد: کۆچکردوو بەشداری چەندین شانۆ و فیلمی کورت و فیلمی سینەمایی کردووە و خزمەتێکی بەرچاوی ھەبووە لە شاری زاخۆ.

مۆنیر ئەوەشی خستەڕوو: شەعبان دوسکی، مامۆستای ھونەری بووە لەسەر میلاکی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای زاخۆ.

دوای تەمەنێکی دورودرێژ لەناو ھونەری شانۆ و شێوەکاری لە سنوری قەزای زاخۆ، شەوی رابردوو ھونەرمەند شەعبان سلێمان ناسراو بە شەعبان دۆسکی لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایيکرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure