دواڕۆژ
ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌رده‌مى هاوچه‌رخدا گه‌شه‌كردنێكى بێ وێنه‌ى به‌خۆیه‌وه دیوه، به‌جۆرێكى وا كه ئه‌و ئامێرانه‌ى یه‌ك كاریان هه‌یه وه‌ك كاتژمێر و ئامێرى وریاكردنه‌وه له مۆبایلى زیره‌كدا كۆكراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئامێرى دیكه‌ى پێشكه‌وتووتر هاتوونه‌ته ئاراوه وه‌ك ئامێره بێ وایه‌ره‌كان و ئه‌و سهعاتانهى كه ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵى ترپه‌ى دڵیش ده‌كه‌ن و چه‌ندین ته‌كنیكى دیكه.
له ساڵانى داهاتوودا ئۆتۆمبێلێكى وا دێته ئاراوه كه به سۆله‌ر كارده‌كات و چاویلكهى زیره‌ك ده‌خرێته بازاڕه‌وه له‌هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌ى كاغه‌زى بایه‌خى نامێنێت.
له‌م رووه‌وه راپۆرتێكى روسى ده‌ڵێت له ساڵى 2020دا ئه‌م كه‌ره‌سته و ئامێرانه‌ى خواره‌وه ده‌بنه شتى ده‌گمه‌ن:
1- گۆڤار
كه له‌ئێستاوه زۆرێك له گۆڤاره‌كان بون به دیجیتاڵى، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى به‌نرخ بپارێزرێت وه‌ك ته‌خته.
2- رۆژنامه
زۆر رێى تێده‌چێت رۆژنامه‌ى چاپكراویش هه‌مان چاره‌نووسى گۆڤارى هه‌بێت.
3- كامێراى دیجیتاڵى
به‌رهه‌مهێنانى كامێراى زیره‌ك به‌م ئاسته‌ى ئێستا كه كامێراى زۆر ورد و هه‌ستیارى تێدایه وا ده‌كات هیچ پێویستییه‌ك نه‌مێنێت به كامێراى دیجیتاڵى.
4- هارد
له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا هه‌موو زانیارییه تایبه‌ته‌كانى مرۆڤ له ئایكلاودا ئه‌مبار ده‌كرێت، بۆیه هیچ پێویستییه‌ك نامێنێت به هارد دیسكى ئێستا.
5- فلاش
ئێستا فلاش ئامرازێكى ئاسانه بۆ كۆكردنه‌وه و ئهنباركردنى زانیارییه‌كان كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵى بگریت، به‌ڵام له سایه‌ى ئایكلاودهوه ئیتر پێویست به‌وه‌ش نابێت.
6- نه‌خشه كاغه‌زییه‌كان
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى نه‌خشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌كانى گوگڵ و یانریكس ئیتر كه‌س پێویستى به‌وه نه‌ماوه نه‌خشه‌ى كاغه‌زى بكڕێت.
7- ئامێرى دیاریكردنى شوێن (جى ئێس پى)
چونكه هه‌موو مۆبایله زیره‌كه‌كان ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌یان تێدایه.
8- ئامێرى فاكس
له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنى سه‌رده‌مى كاغه‌زدا ئامێرى فاكسیش به‌ته‌واوى له‌ناوده‌چێت وه‌ك چۆن دایناسۆر له‌ناوچوو.
9- سى دى
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیادا ئیتر مرۆڤ پێویستى به‌وه نامێنێت گۆرانى له‌سه‌ر سى دى دابه‌زێنێت.
10- ئامێرى ئیشپێكردنى دى ڤى دى
11- وه‌سڵى خزمه‌تگوزارییه‌كان
12- ئامێرى ژمێره‌ر (حاسیبه)
13- سه‌عاتى جهڕهسدار
14- ته‌له‌فونى نۆرماڵ
15- دوگمه‌ى ته‌له‌فون
16- كتێبى سه‌رچاوه
17- ده‌فته‌رى چه‌كى بانك
18- كۆنترۆڵ
19- سه‌ماعه‌ى گوێ
20- وایه‌رى شه‌حن
21- كرێكارى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل
22- سویچى ئۆتۆمبێل
23- كتێبى قوتابخانه
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد