كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان حكومه‌تى عێراق و دوو كۆمپانیاى نه‌وت

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2019‌ :: 213‌ جار بینراوە
سامر ئه‌لغه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق

دواڕۆژ


وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد، ناكۆكی نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل و پیترۆچاینا، له‌سه‌ر دابه‌شكردنى قازانجه‌كان له‌ پرۆژه‌یه‌كى باشور به‌رده‌وامه‌.


سامر ئه‌لغه‌زبان وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 11ى شوبات) له‌ شارى به‌سره‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر رێژه‌ى قازانجه‌كان ناكۆیی له‌ نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل و پیترۆچاینا له‌ كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى باشور به‌رده‌وامه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: قازانجه‌كانى سه‌روو ئه‌و نرخه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتووین ده‌بێـت بۆ خه‌ڵكى عێراق بڕوات، نه‌ك كۆمپانیاكانى نه‌وت.

كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى و پیترۆچایناى چینى له‌ په‌ره‌پێدانى هه‌ردوو كێڵگه‌ى نه‌هر بن عومه‌یر و ئه‌رتاوى له‌ باشورى عێراق   كارده‌كه‌ن.
ئا: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure