پیكاسۆی نوێ كێیه‌؟

هەواڵ / زانست :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 185‌ جار بینراوە
ئه‌ی دا ئەو رۆبۆتەیە کە وێنە دەکێشێت

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


ئایدان میڵه‌ر، خاوه‌نی گه‌له‌رییه‌كی بریتانییە و كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات به‌ناوی (ئه‌ی دا) كه‌ رۆبۆتێكه‌ ده‌توانێت به‌ قه‌ڵه‌م وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ بكێشێت كه‌ ده‌یبینێت. 


(ئه‌ی دا) له‌ ناوی ئادا له‌ڤله‌یسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ بیركاریناس و پێشه‌نگی بواری كۆمپیوته‌ریی بریتانیا بووه‌. ئه‌ی دا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆبۆتی هونه‌رمه‌ندی زۆر راسته‌قینه‌ی خاوه‌نی ژیریی ده‌ستكرد و هه‌وڵده‌دات وه‌كو مرۆڤ توانای هونه‌ری هه‌بێت.

كاره‌كانی ئه‌م رۆبۆته‌ ته‌نیا له‌ وێنه‌كێشاندا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو توانای قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای نوێی هه‌یه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ كه‌لـله‌سه‌ری رۆبۆته‌كه‌ له‌ له‌شی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام جووڵه‌كانی زۆر راسته‌قینه‌ و پڕ ژیانن. كامێرای ناو چاوه‌كانی ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ ده‌ستنیشان بكه‌ن و ته‌ماشای ناو چاوت ده‌كه‌ن و به‌ناو ژووره‌كه‌دا له‌گه‌ڵتدا ده‌ڕۆن و له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌می ده‌كاته‌وه‌ و دایده‌خات. ئه‌گه‌ر زۆر لێی نزیكببیته‌وه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، چاو ده‌تروكێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی سه‌یر بێت. ئه‌م رۆبۆته‌ توانای لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌ روخسارییه‌كانی مرۆڤی هه‌یه‌.

كاتێك ئه‌م رۆبۆته‌ ته‌واوكرا، قژێكی درێژ و پێستێكی سلیكۆنی و ددان و پووكی به‌ 3D پرینتكراو بۆ دروست ده‌كرێت. 

رۆبۆتی ئه‌ی دا پێشكه‌وتنه‌كانی به‌رنامه‌ و ئه‌لیكترۆنی پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارێكی زیندوو به‌ رۆبۆته‌كه‌ ببه‌خشێت. 

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م رۆبۆته‌ له‌ مانگی ئایار له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد نمایش ده‌كرێن و تابلۆكانیشی له‌ مانگی تشرینی دووه‌م له‌ له‌نده‌ن نیشان ده‌درێن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure