رووسیا به‌نیازه‌ ئینته‌رنێته‌كه‌ی ببڕێت

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 94‌ جار بینراوە

تاگ :: رووسیا

دواڕۆژ
رووسیا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی، به‌نیازه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئینته‌رنێته‌كه‌ی ببڕێت. 


به‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ رووسیا هه‌وڵده‌دات چالاكیی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ وڵاته‌كه‌یدا بهێڵێته‌وه‌ و رێگه‌ نه‌دات په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ساڵی پار ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر دراوه‌ و پێویسته‌ پێش 1ی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

رووسیا به‌نیازه‌ سیستمی DNSی تایبه‌ت به‌خۆی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانیدا سزادرا و ئینته‌رنێتی بڕدرا، به‌ركارهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بتوانن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

ئێستا له‌ جیهاندا 12 كۆمپانیا هه‌ن كه‌ چاودێریی DNSه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچیان له‌ رووسیادا نین. هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین كۆپی ناونیشانه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ رووسیادا هه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌كو سزادان ئینته‌رنێت له‌ رووسیا ببڕدرێت، هێشتا سیستمه‌كه‌ كار ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئامانجێكی تری هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵده‌دات رۆیشتنی داتا له‌ رووسیاوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگرێت. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتی چینه‌ كه‌ راوته‌ره‌كان رێگری له‌ جوڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی داتا ده‌گرن.

پیداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure