نرخى دراوه‌كانى به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2019‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و هاوكات به‌های تمه‌نیش كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌ و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.075 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ 
 له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.147.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.190.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌.
- دوێنـــێ یه‌كشــــــــــــــــه‌مه‌: 100 دۆلار به‌ 524 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure