چه‌ند شوێنێكى قه‌ڵاى هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 12/02/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

رێكخراوى كلتورى جیهانى بۆ كۆمه‌كى شوێنه‌واره‌كان، بڕیاریدا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند شوێن و خانوویه‌كى قه‌ڵاى هه‌ولێر.


هه‌مزه‌ حامد، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌لیساندرا پیرۆزتۆ نوێنه‌ری رێكخراوى كلتوری جیهانى بۆ كۆمه‌كى شوێنه‌واره‌كان، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆكرا".

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنامه‌كه‌، هه‌مزه‌ وتى: "بڕیاردرا له‌سه‌ر كۆمه‌كى ویلایه‌ته ‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق و له‌ڕێگه‌ى رێكخراوه‌كه‌وه‌، چه‌ند شوێنێكى سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر، وه‌ك گه‌رماوى كلتوری سه‌ر قه‌ڵا و چه‌ندین خانوو كه‌ له‌سه‌ر ستایلى كلتوریین، نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌".

له‌ حوزه‌یرانى 2014 لیژنه‌ى شوێنه‌واره‌ كلتورییه‌كانى رێكخراوى یونیسكۆ به‌ رەسمى بڕیاریدا به‌ ناساندنى قه‌ڵاى هه‌ولێر وه‌ك شوێنه‌وارێكى گرنگى جیهانى و له‌ ساڵى 2015شدا بڕیاردرا به‌ سێ قۆناغ خانووه‌كانى قه‌ڵاى هه‌ولێر له‌سه‌ر شێوازى كلتوریى خۆیان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ په‌كیكه‌و‌تووه‌ و له‌ زستانى ئه‌مساڵیشدا چه‌ندین خانووى كۆنى قه‌ڵا به‌هۆى بارانى به‌خوڕه‌وه‌ رووخان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure