دواڕۆژ، به‌هه‌ست به‌كر
مۆناكۆ ئیبراهیم كچه هونه‌رمه‌ندێكی دانیشتووی شاری رانیه‌یه و خوێندكاری به‌شی میوزیكى كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه. وه‌ك خۆی باسی ده‌كات هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زی له بواره هونه‌رییه‌كان بووه و زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی بۆ ته‌رخانكردووه.
مۆناكۆ بوخچه‌ى دڵى بۆ دواڕۆژ كرده‌وه و وتى "كه منداڵ بووم كاری نواندن و شانۆم ده‌كرد پاشان گۆرانی و سه‌ما، كه گه‌وره بووم ده‌ستمدایه میوزیك و خه‌ریكى ژه‌نینی ئامێره‌كانی بووم. ئێستادا ئامێری فلووت ده‌ژه‌نم و به‌رده‌وام مه‌شق ده‌كه‌م. سه‌ره‌تا حه‌زم له ژه‌نینى فلووت نه‌بوو به‌ڵام دواتر تێگه‌یشتم كه فلووت شایه‌نی ئه‌وه‌یه مرۆڤ شه‌ونخونیی بۆ بكات".
كه لێمان پرسى: بۆچی ژماره‌ی ئافره‌تانی میوزیكژه‌ن كه‌مه؟ وتى "له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرسیاری منیشه، به‌ڵام پێموایه په‌یوه‌ندیی به‌و كلتورهوهیه كه تیایدا ده‌ژین. له هه‌موو سێكته‌ره‌كان فه‌راغی ژنمان هه‌یه و تائێستاش میوزیك نه‌بووه‌ته كلتور بۆ پیاوانیش نه‌ك هه‌ر ژنان. ئایینیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه".
به‌لاى مۆناكۆ-وه "میوزیك گه‌یاندنی په‌یام و جوانییه، بۆیه به ژنان ده‌ڵێم له هه‌موو دونیا هیچ شتێك جیاكاریی جێنده‌ریی بۆنه‌كراوه، میوزیك بۆ مرۆڤ و ژن و سروشته به‌گشتی نه‌ك بۆ ره‌گه‌زێكی دیاریكراو. راسته كلتور و ئاین و دابونه‌ریت گه‌وره‌ترین رێگرن، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌یش هاتووه خۆمان كلتورێكی تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌بێت".


پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد