ئەمریکا..مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى قەیرانێکی نوێ له‌ ئارادایه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/02/2019‌ :: 144‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

کۆشکى سپى بە دورى نازانێت جارێکى دیکە دیاردەى ( پەکخستنى بەشێک فەرمانگه‌ حکومییەکان) دووبارە سەرهەڵبداتەوە، ئەگەر لە ١٥ى شوباتدا لەگەڵ دیموکراتییەکان رێکنەکەون سەبارەت بە تێچووى ئەو دیوارە ترەمپ بریاریداوە بەدرێژایی سنورەکانى لەگەڵ مەسیک دروستى بکات.


لەوبارەیەوە (میک مالفانى) ئەمیندارى گشتى کۆشکى سپى به‌وه‌كاله‌ت به‌ تۆڕى هه‌واڵى (فۆكس نیوزى)ى راگه‌یاندوه‌: "هەوڵدەدەین تێچووى دروستکردنى ئەو دیوارە بەدەستبهێنین، ئەگەر نەشمانتوانى، ئەوە بە شێوەیەکى یاسایى هەوڵدەدەین لە جێگاى تر بەدەستى بهێنین.

هاوكات دوێنى یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا لە تویتێکدا نوسیویەتى: "تەنیا پێشنیارى تەرخانکردنى پارەیەکى کەمیان کردوە بۆ ئەو پرۆژەیە، ئێمەش پێویستیمان بە بڕێکى زیاتر هەیە، تا سنوورەکانمان لەگەڵ مەکسیک بپارێزین".

 وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure