به‌وێنه‌: خۆپیشاندانى سێ یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆو په‌یمانگاكان

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 231‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى شوباتى 2019) زیاتر له‌ 150 ده‌رچووه‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى زانكۆو په‌یمانگاكان حكومییه‌كان بۆ ساڵى خوێندنى (2015_2016) له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌ى چوار كاتژمێر شه‌قامى سه‌ره‌كى شه‌شت مه‌تریان داخست.


ئه‌حمه‌د مسته‌فا، نوێنه‌رى سێ یه‌كه‌مه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم، ساڵانه‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى كۆلێژو په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێندرێت، به‌ڵام به‌بیانووى قه‌یرانى دارایییه‌وه‌ بڕیارى دامه‌زراندنى ئێمه‌ راگیراوه‌.

وتیشى: "تائێستا چوار جار خۆپیشاندانمان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام له‌مڕۆوه‌ بڕیارمانداوه‌ تاوه‌كو بڕیارى دامه‌زراندنمان ده‌رنه‌چێت، به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چۆڵ نه‌كه‌ین، چونكه‌ له‌ 14ى كانوونى دووه‌م له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ پێمانڕاگه‌یاندرا كه‌ بڕیارى دامه‌زراندنمان ده‌رچووه‌، به‌ڵام له‌ 27ى هه‌مان مانگ پێیان وتین كه‌ بڕیار نه‌دراوه‌".

سێ یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆو په‌یمانگا حكومییه‌كان، ژماره‌یان هه‌زارو 140 ده‌رچووه‌و به‌هۆى دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه‌ ناتوانن ده‌ست به‌ خوێندنى ماسته‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ جگه‌  له‌ دامه‌زراندنیان داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

   پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure