عێراق.. له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتدا له‌سه‌ر ئاستى جیهان پله‌ى چواره‌مى داگیركرد

هەواڵ / ئابوری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، له‌پۆلینێكدا بۆ ساڵى 2018 له‌سه‌ر ئاستى جیهان، له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت عێراق له‌ پله‌ى چواره‌مدایه‌.

 
دامه‌زراوه‌ى پۆلینبه‌ندى (GFP) نێوده‌وڵه‌تى له‌ راپۆرتێكدا بۆ 10 گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان رایگه‌یاند: روسیا له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ (10 ملیۆن  و 550 هه‌زار) به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت و عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ش به‌ (10 ملیۆن و 460) هه‌زار به‌رمیل له‌ پله‌ى دووه‌م و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌ (8 ملیۆن  و 853 هه‌زار) به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت.

راپۆرته‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌، عێراق له‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت وه‌ك چواره‌م وڵات به‌ (4 ملیۆن و 452 هه‌زار به‌رمیل) له‌ پله‌ى چواره‌مدایه‌ و دواى ئه‌ویش ئێران به‌ (4 ملیۆن  و 68 هه‌زار) به‌رمیل له‌ پله‌ى چواره‌م و چینیش به‌ (3 ملیۆن و 981) هه‌زار له‌ پله‌ى شه‌شه‌مى بۆ خۆى گرتووه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: ئیمارات به‌ (3 ملیۆن و 106 هه‌زار)  به‌رمیل له‌ پله‌ى هه‌شته‌مدایه‌ى و كوه‌یتیش به‌ (2 ملیۆن و 924 هه‌زار) به‌رمیل له‌ پله‌ى نۆیه‌م و به‌ڕازیلیش به‌ ( 2 ملیۆن  و 515 هه‌زار) به‌رمیل له‌ پله‌ى ده‌یه‌مدایه‌.
 ئا: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure