برنجی ساختە بە نرخی گران دەهێنرێتە عێراقەوە

هەواڵ / عێراق :: 11/02/2019‌ :: 7862‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكرایده‌كات: وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانياى (العراقية الفيتنامية) كردوه‌، بۆ هاورده‌كردنى 120 هه‌زار ته‌ن برنج به‌ نرخى 700 دۆلار بۆ يه‌ك ته‌ن، له‌ كاتێكدا نرخى يه‌ك ته‌ن برنج له‌ 350 دۆلار تێناپه‌ڕێت.

عاليه‌ نسه‌يف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى ياسا، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2019) بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تى بازرگانى مۆڵه‌تى داوه‌ته‌ كۆمپانياى (العراقية الفيتنامية) بۆ هاورده‌كردنى 120 هه‌زار ته‌ن برنج كه‌ گوايه‌ برنجى ياسه‌مين بێت، به‌ نرخى 700 دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نێك، بەڵام ئه‌و برنجه‌ی هاتووە برنجێكى ساخته‌كراوه‌، نرخى يه‌ك ته‌ن له‌ 350 دۆلار تێناپه‌ڕێت".

ده‌شڵێت: "ده‌ڵاڵى ئه‌م گرێبه‌سته‌ و هه‌موو برنجێكى ڤێتنامى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌يهێنێت، بازرگانێكه‌ خاوه‌نى مۆڵێكى ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ يه‌كێك له‌ بريكاره‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانيدا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن".

روونيشیده‌كاته‌وه‌: "ئه‌و برنجه‌ له‌ كۆمپانيايه‌كى ڤێتنامى كڕدراوه‌، به‌ناوى (ڤينا فود)، به‌ حۆرێكى خراپ، ده‌وڵه‌ت به‌رپرسيارێتى جياوازى نرخ و پاره‌كه‌ى ده‌كەوێتەئەستۆ، فشارێكيش له‌سه‌ر تاقيگه‌ى كۆمپانياى گشتى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ هه‌يه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى پشكنينه‌كه‌ى به‌پێى خواستى گه‌نده‌ڵكاران".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure