بۆ یەكەمجار هێزی پێشمەرگە لەناوچەیەكی نزیك سوپای عێراق جێگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 1517‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


فەرماندەیەكی باڵا لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەسنووری كفری بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان لیژنەكانی وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگەدا هەیە، سەر لەبەیانی (ئەمڕۆ 11ی شوباتی 2019) هێزێكی پێشمەرگە لەسەر رێگەی كفری نزیكەی 7 كیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە بۆ ناو دوو رەبیەی پێشووی خۆیان (پێش 16ی ئۆكتۆبەر) لەنزیك گوندی قۆری چای.

وتیشی: "لەئێستادا تەنیا 500 مەتر لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە لەو ناوچەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو: سنووری خورماتووش بە میحوەری دیالە هەژماركراوە و بڕیارە لەدوای جووڵەپێكردنی هێزی پێشمەرگە لەخانەقین، دواتر خورماتو ناوچەكانی دیكەش ێشمەرگەیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.

وتیشی: "لەم قۆناغەدا تەنها ئەو بۆشاییانە پڕدەكرێنەوە كە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەن بۆ رێگریكردن لە داعش كە لەهەندێك شوێن 5 كیلۆمەترە و لەهەندێك شوێنی دیكە 20 كیلۆمەترە بۆشایی نێوانیان".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure