بەهۆی بریكزتەوە كۆمپانیا گەورەكان بریتانیا بەرەو هۆڵەندا جێدەهێڵن

هەواڵ / ئابوری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نزیکەی 250 کۆمپانیا لە هەوڵی ئەوەدان، بریتانیا بەجێبهێڵن و کار و چالاکییەکانیان لە هۆڵەندا ئەنجامبدەن، بەمەش دەچنە پاڵ ئەو 42 کۆمپانیایەی لەساڵی رابردوودا و پێشتر ئەو هەنگاوەیان نابوو، لەگەڵ 18 کۆمپانیای دیکە کە لە ساڵی 2017 بارەگاکانیان گواستبوەوە.


ئاژانسی هۆڵەندی بۆ وەبەرهێنانی دەرەکی لە بەیاننامەیەکدا وتی: "گواستنەوەی 42 کۆمپانیای بریتانی بۆ هۆڵەندا، مانای ئەوەیە 2000 هەلی کار دەڕەخسێنێت و بەبەهای 330 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکرێت، زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەش کە گواستراونەتەوە بۆ هۆڵەندا، بریتانی و هەندێکیان ئەمریکی و ئاسیایین".

ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵی جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا وایکردووە جیهان گۆڕانکاری لە سیاسەتە بازرگانییەکانی خۆیدا بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure