هەولێر: جارێکی دیکە یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 443‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار

 

جارێکی دیکە  بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم  بۆ ساڵی (2015-2016) خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و رێگەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست.

 

(ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019)، محمەد ئەحمەد نوێنەری ئەو دەرچووانە بە دواڕۆژی راگەیاند: بەپێی یاسا دەبێت سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی بودجە ئەو مافەیان پێنەداوین.

وتیشی: "ئەوەی ئێمەی نیگەران کردووە، 14ی کانوونی دووەم لە ئەنجومەنی وەزیران پێیانڕاگەیاندین کە بڕیارەکەیان دەرچووە، بەڵام لە 27ی کانوونی دووەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو هەواڵەی رەتکردەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: تا بڕیاری دامەزراندنمان دەرنەچێت ئەم شوێنە بەجێناهێڵین و خۆپیشاندانمان بەردوامدەبێت.

 

ئا: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure