یاسای بودجه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/02/2019‌ :: 10715‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تی دادی عێراق، (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2019) رایگه‌یاند: رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی ئەمڕۆ تایبه‌ته‌ به‌ بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی دارایی 2019 بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یەنراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد، ژماره‌یه‌كی نوێی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی، به‌ ژماره‌ (4529)ی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی فیدراڵی گشتی ساڵی 2019 ده‌رچووە كه‌ ورده‌كاری بودجه‌ و تەوەرەکانی خه‌رجكردن له‌خۆده‌گرێت.

كامل ئه‌مین هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی وه‌قائیعی عێراقی رایگه‌یاند: یاسای بودجه‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك پاره‌ی له‌ هه‌ندێك لەوه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ بۆ پارێزگا ئازادكراوه‌كان و پارێزگای به‌سره‌، به‌ خشته‌ی ورده‌وه‌ له‌خۆگرتووه‌، به‌ خه‌رجی و وه‌به‌رهێنان و قه‌رزه‌كانیشه‌وه‌.

روونیشیكردۆته‌وه‌: یاسای بودجه‌ داواكاری جێگیركردنی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان و وانه‌بێژانی له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌، به‌پێی كۆنی و خزمه‌تی كاركردنیان، به‌تایبه‌ت گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، سه‌ره‌ڕای پێدانی مۆڵه‌تی پێنج ساڵی به‌ فه‌رمانبه‌ران و داهێنانی وه‌زیفه‌ی نوێ بۆ حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure