هێرشکرایەسەر بارەگایەکی پاسەوانی سنور و دوو پۆلیس بوونەقوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌كى چه‌كدار هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى پاسه‌وانى سنوور له‌ نزیك خانه‌قین و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێكى دانیشتووى كه‌لار شەهید کرا و یه‌كێكى دیکە برینداربووه. 


عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ نزیك خانه‌قین هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گاى لیواى هه‌شتى پاسه‌وانى سنوور و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژراوه‌ و پۆلیسێكى دیكه‌ش برینداربووه‌. 

وتیشى: "له‌ به‌رامبه‌ردا پاسه‌وانانى لیواكه‌ رووبه‌ڕووى چه‌كداره‌كان بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 20 خوله‌ك ته‌قه‌یان كردوه‌ و چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون و تائێستا دیار نییه‌ زیانیان به‌ركه‌وتبێت". 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كوژراوه‌كه‌ ناوى (مه‌جید حه‌سه‌ن حسێن)ه‌و ته‌مه‌نى 41 ساڵه‌ و دانیشتووى شارى كه‌لاره‌.

 

برینداره‌كه‌ش ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌ و خه‌ڵكى خانه‌قینه‌ و گوله‌یه‌ك به‌ر ده‌ستى كه‌وتووه‌.

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure