دوو كرێكار به‌ هۆكارێكى نادیار گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 497‌ جار بینراوە

دوارۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

 

(به‌یانى ئه‌مڕۆ 11ی شوباتی 2019) له‌ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له‌ شارى كه‌لار دوو كرێكارى خه‌ڵكى وڵاتى سوریا، به‌هۆكارێكى نادیار گیانیان له‌ده‌ستدا. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌وه‌ى دوو كرێكارى سورى كه‌ له‌ پڕۆژه‌ى دروستكردنى خانووى لانه‌ سیتى له‌ شارى كه‌لار به‌هۆكارێكى نادیار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 

وتیشى: "به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاشكرابوونى هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانیان، ته‌رمى هه‌ردوو كرێكاره‌كه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی سلێمانی کراوە". 

هاوکات لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوەلەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانەستی کە پرۆژەیەکی نوێیە لەقەزای کەلار/ پشت زانکۆی گەرمیان. دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەستدابێت. 
ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی (سوریا )ن بەمەبەستی کارکردن ڕویان لەسنووری گەرمیان کردووە. 
لەئێستادا بەمەبەستی بشکنین تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان.

ڕائیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2019/2/11

پ: ئەڤین
ژ. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure