كەشتییەكی فریاگوزاریی كرا بەناوی ئالان كوردی-یەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 277‌ جار بینراوە
وێنەی کەشتییەکە و تەرمی ئالان

دواڕۆژ


لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا، کەشتییەکی فریاکەوتنی ئەڵمانی کە چالاکییەکانی لە دەریای ناوڕاست ئەنجامدەدات، دوێنێ یەکشەممە (10ی شوباتی 2019) ناوی گۆڕدرا بۆ ئالان کوردی.


ئالان كوردی، منداڵێکی کۆچبەری کورد بوو، لەساڵی 2015 لەگەڵ بەشێک لە خێزانەكەی لە کەناراوەکانی تورکیا بە خنكاویی دۆزرانەوە.

 

لەو رێوڕەسمەدا، عەبدوڵا کوردی، باوکی ئەو منداڵە و تیما کوردی خوشکی ئالان كە خەڵكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانن، بەشدارییان لە ئاهەنگی گۆڕینی ناوی ئەو کەشتییە کرد، لە (پرۆفیسۆر بیرخت بینک)ەوە بۆ ناوی ئەو منداڵە، ئاهەنگەکەش لەشاری (پالما دی مایۆرکا) لە ئیسپانیا ئەنجامدرا.

 

ئالان کوردی کە منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بووە، لەگەڵ برایەکی بەناوی غالب و دایکی بە ناوی ریحانە رۆژی 2ی ئەیلولی ساڵی 2015 لە کەناراوەکانی بودروم لە توکیا خنکان، دوای ئەوەی وێنەی ئەو منداڵە لە زۆربەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو كرایەوە، زۆر کاریگەری هەبوو لەسەر بینەر.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure