ترەمپ: 100%ی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکەینەوە کە داعش داگیری کردبوو

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 59‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرۆكی ئەمریكا دووبارە دڵنیاییدا لەوەی لەماوەیەكی زۆر نزیكدا 100%ی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکەنەوە کە داعش گرتبووی و دەستدەگرن بەسەر هەموو ئەو دەستکەوتانەی هەیانبووە لە سوریا.

لەتویتێكی نوێیدا بەیانی (ئەمڕۆ 11ی شوباتی 2019) دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی نووسیوە: كە لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا هەموو ئەو ناوچە و خاك و پانتاییانە دەخەنەوە ژێر دەستی خۆیان كە پێشتر داعش بەدەستیەوە بوون.

ترەمپ تویتەكەی بەجۆرێك كۆتایی پێهێناوە، تیایدا پرسیار دەكات و نووسیوێتی "باوەڕ بەمە دەكەن؟" وەك ئاماژەیەك بۆ سیاسەتی كاری هەندێك لەمیدیاكانی وڵاتەكەی كە گومانیان لەتواناكانی سەرۆك هەیە داعش بەتەواویی لەناو ببات.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure