ھێزێکی ئەمریکی لەنزیک سنوری عێراق-سوریا جێگیرکرا

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا کە پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد-ەوە رەوانەی پارێزگای ئەنبار کرابوو، لە ناوچەی تەنەف-ی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا، جێگیرکرا".

 

بەرپرسێکی خۆجێیی و سەرچاوەیەکی سەربازی رایانگەیاند: کە ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەی تەنەف لەڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری نزیک سنووری عێراق لەگەڵ سوریا.

 

بەرپرسێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەئاژانسی ئانادۆڵی وتووە: "ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتووە و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف كە 490 کیلۆمەتر دوورە لەڕۆژئاوای شاری رومادییەوە، جێگیرکراوە".

  

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا: بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا، ئەو ھێزە پشتیوانیەی ئەمریکا رەوانەی ناوچەی تەنەف کراون، بەتایبەتیش کە لەئێستادا ئۆپراسیۆن بۆسەر دواین پێگەی داعش لە دیوی سوریا بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد کە ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار ژمارەیەک بنکەی ھەیە لەوانە؛ بنکەی حەبانییە و عەین ئەسەد رۆژئاوای ئەنبار، لەگەڵ دوو بنکەی دیکە کە لە قەزای قائیم و رۆژھەڵاتی شاری روتبە.

تائێستا ھیچ روونکردنەوە و زانیاریەک لەوبارەیەوە لە لایەن کاربەدەستانی عێراق و ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure