چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌رێم پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ لانه‌بات؟

هەواڵ / ئابوری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 16851‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکرد: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌ یاساى بودجه‌ى گشتى فیدراڵى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه‌ وه‌كو خۆى دابەشی نەکات، ئه‌وا په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و پاره‌كه‌ش نانێرن.


عه‌بدولهادى سه‌عداوى، په‌رله‌مانتارى لیژنه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: شتێك نییه‌ له‌ناو بودجه‌ى فیدراڵیدا ناوى پاشه‌كه‌وت بێت، له‌ بودجه‌دا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه‌ به‌ ته‌واوى وه‌كو مووچه‌خۆرانى ترى عێراق بدرێت.

وتیشى: "پرسى پاشه‌كه‌وت نایاساییه‌، ناكرێت حكومه‌تى عێراق مووچه‌ بنێرێت و حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى ته‌واو نه‌دات".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ بودجه‌دا دیاریكراوه‌، هاوشێوه‌ى مووچه‌خۆرانى عێراق نه‌دات، ئه‌وا ئه‌وكات حكومه‌تى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ نه‌دات، لیژنه‌ى دارایى و دیوانى چاودێرى دارایى و حكومه‌تى عێراق دێنه‌سه‌رخه‌ت و دەتوانن شایسته‌كانى هه‌رێم له‌ په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش نه‌نێرن.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure