سوریا: له‌ڕووداوێكى هاتوچۆدا 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 10/02/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


(ئەمڕۆ 10ی شوباتی 2019) له‌ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌ ناوچه‌ى سنێمین، له‌ نێوان هه‌ردوو شارى دیمه‌شق و درعا، 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 


میدیاكانى سوریا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: له‌ رووداوێكى پێكدادان له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێك و پاسێك له‌سه‌ر رێگەى نێوده‌وڵه‌تى نێوان دیمه‌شق و درعا 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون و له‌ ناو قوربانیه‌كانیش منداڵ هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌: هاووڵاتیان هه‌وڵى رزگاركردنى سه‌رنشینه‌كانیان داوه‌ و برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كردوه‌.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure