ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/02/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

بڕیاره‌ (سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 12ى شوباتى 2019)، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى دیاریكراو، به‌تایبه‌تى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى مووچه‌خۆران كۆببێته‌وه‌.

ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چوار ته‌وه‌ر، یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر جێگیركردنى (حسێن مه‌حمود ئیبراهیم) قایمقامى ڕانیه‌ به‌ وه‌كاله‌ت بۆ هه‌میشه‌یى، دووه‌م: ده‌نگدان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ساڵى (2015)ى ئه‌نجومه‌ن".

وتیشى: "هه‌ر له‌ كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌وه‌رى سێیه‌م: پێشنیار بۆ دیاریكردنى بڕى پاشه‌كه‌وتكراوى مووچه‌ى مووچه‌خۆران گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ش ته‌وه‌رى چواره‌م: گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزى سندوقى نیشته‌جێكردن".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure