چیرۆکی ئەو خۆپیشاندەرەی پەنجەکانی لەدەستدا

هەواڵ / چاوی تۆ :: 10/02/2019‌ :: 269‌ جار بینراوە

خۆپیشاندەرێکی هێلەک زەردەکان لە فرەنسا چەند پەنجەیەکی لەدەستدا بەهۆی پێکدادانێک لە باڵەخانەی پەرلەمان لە پاریسدا، پاش ئەوەی خۆپیشاندانەکان چووە هەفتەی سێزدەهەمەوە.

خۆپیشاندەرێك هەوڵیدا ڕوومانەیەکی پارچە پلاستیکی هەڵبگرێتەوە بەڵام لە ناو دەستیدا تەقییەوە، بەپێی راپۆرتی راگەیاندنە فرەنسییەکان.

هەروەها هێرشێکی ئاگر تێبەردانیش روویدا بۆ سەر ماڵی سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی فەرەنسا، هەرچەندە ڕوون نیە ئایا هێرشەکە پەیوەندی هەیە بە خۆپیشاندانەکانەوە یان نا.

خۆپیشاندانی چاکەت زەردەکان لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی ساڵی پاردا دەستیپێکرد بەهۆی باجی سەر سوتەمەنیەوە.

لەو کاتەوە خۆپیشاندانەکان پەرەی سەندوە بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و چینە سیاسییەکەی کە لەوەدەچێت ئاگاداری خەڵکی گشتی نەمابن.

لە کانونی یەکەمدا، بەڕێز ماکرۆن وتی "ئەو بە شێوەیەک لە شێوەکان بەرپرسە لە بەدەنگەوە نەچوونی پڕاوپڕ بۆ خۆپیشاندەرەکان کە هەموو شەممەیەك سەرتاپای وڵاتی دەگرتەوە".

چی ڕوویدا لە پاریس؟
هەرچەندە ژمارەی خۆپیشاندانە زۆرەکەی تشرینی دووەم بەرەو کەمبونەوە چوو، بەڵام هێشتا هەزاران کەس لە خۆپیشانداندان.

لە پاریس خۆپیشاندەران رێپێوانێکیان ئەنجامدا لە شاز-ئێلیزی یەوە بەرەو باڵەخانەی پەرلەمان لە شارەەدا کە تیایدا پێکدادانێکی سەخت و توندوتیژ ڕوویدا و بەربەستەکانیان تێكشکاند و کەلوپەلیان بەرەوڕووی پۆلیس فڕێدەدا، پۆلیسیش بە گازی فرمێسكڕژێن و فیشەکی پلاستیکیی وەڵامیاندانەوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کەسەی دەستی زیانی بەرکەوت وێنەگر بووە و هەوڵی وێنەگرتنی ئەو خەڵکەی داوە کە بەربەستەکانیان دەشکاند لە دەوری باڵەخانەی دەستەی نیشتیمانیدا.

هاووڵاتی (سیپرین رۆیەر)ی تەمەن 21 ساڵان بە دەزگای هەواڵی ڕاگەیاند کە کاتێك پۆلیسەکان ویستویانە بڵاوە بە خەڵکان بکەن، ئەو وێنەگرە ڕوومانەیەکی پارچە پلاستیك بەر پشت ئەژنۆی کەوتووە، ویستویەتی بە دەستی دووری بخاتەوە لە قاچی بۆ ئەوەی بە قاچیدا نەتەقێتەوە بەڵام هەر کە دەستی لێدا پیایدا تەقییەوە.

پاشان وتی "ئێمە ڕامانکێشایە لایەکەوە و فریاگوزارانی سەر شەقامەکەمان بانگ کرد. دۆخی کەسەکە باش نەبوو، هاواری دەکرد و ئازاری زۆر بوو، هیچ پەنجەیەکی پێوە نەمابوو. تەنانەت کەمێك لە مەچەکیشی لێببوەوە".

پۆلیسی پاریس ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە خۆپیشاندەرێك دەستی بریندار بووە و لەلایەن فریاگوزارانەوە چارەسەر کراوە، بەڵام ناسنامەی قوربانییەکەی ئاشکرا نەکرد.

هەزاران خۆپیشاندەر لە بەشەکانی تری پاریسدا ڕژانە سەر شەقامەکان، تەنانەت لە بەندەری شارەکانی مارسیل، مۆنتپیەر، بۆردۆ و تۆلوس لە باشوری رۆژئاوادا.

بەپێی ئامارەکانی بڵاوکراوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی فرەنساوە، ١٢،١٠٠ خۆپیشاندەر بوونیان هەبووە، ٤٠٠٠ لە پاریسدا هەبووە. 

سیاسەتمەداران پێکەوە کۆبونەوە بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە ئاگرینەکە بۆ سەر ماڵی ڕیچارد فێراند کە هاوپەیمانێکی نزیکی بەڕێز ماکرۆنە.

بەڕێز فێراند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی ژورە سوتاوەکەی بڵاوکردەوە و نوسیبووی "هیچ شتێك پاڵپشتیی ترساندن و توندوتیژی ناکات بەرامبەر بەرپرسێکی هەڵبژێردراوی کۆمار".

سەرچاوە: بی بی سی
وەرگێڕان: شارۆ محەمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure