پارەی پێدرا منداڵی نەناسراوێک لە سکیدا هەڵبگرێت بەڵام دواتر بەزۆر پێی بەخێوکرا

هەواڵ / چاوی تۆ :: 10/02/2019‌ :: 266‌ جار بینراوە

زۆرینەی دایکانی جێگرەوە بەلایەنی کەمەوە منداڵێکیان بووە، بەڵام دۆخەکەی (تایدا) جیاواز و نائاساییە.

لە سەرەتای بیست ساڵیدا ئەم خانمە هاوسەرگیری کرد لەگەڵ کاسێکدا لە گوندەکەی خۆیان لە دەرەوەی فینۆم پێن، پایتەختی کەمبۆدیا و نەیدەتوانی منداڵی هەبێت تا بەخێویان بکات، بەڵام ئەگەر بڕی 10.000 دۆلار  پەیدا بکات لەڕێی هەڵگرتنی منداڵی کەسێکی بیانی لەناو سکیدا، ئەوا هەموو شتێك دەگۆڕێت، بەمەش بوو بە دایکی جێگرەوە و دەتوانێت بڕی پارەی پێویست دابین بکات و خێزانێك بۆخۆی دروستبکات. 

کاتێك نوێنەرێکی دەزگای دایکایەتی جێگرەوە هاتە گوندەکەیان، ئەم خانمە ڕاستەوخۆ ناوی خۆی نوسی و پاشان پەسەند کرا. 

لەڕاستیدا کاتێك هێلکەیەکی پیتێنراوی دوو هاوسەری چینی لە منداڵدانی ئەم خانمەدا چێنران، لە کۆتایی 2017دا دایکایەتی جێگرەوەی بازرگانی قەدەغەکرابوو پێش ساڵێك، بەڵام تەنها لەم کاتەدا قەدەغەکردنەکە سەپێندرا.

هەرکە دووگیان بوو (تایدا) برایە ڤیلایەك لە پایتەختە گرانبەهاکەی ناحیەی روسێ کیۆ. 

پاش ماوەیەك 32 دایکی دیکە هێنرانە ئەوێ و لە پێنج ژووردا دەژیان. ئەم خانمە دەڵێت "ژوورەکان هێندە بچووک بوون مەودای ئەوە نەبوو پیاسەی تێدا بکەین، ئەوانەی سکەکەیان گەورە بوو دەیانویست پیاسە بکەن، بەڵام مەودای ئەمە نەبوو، ڕێشیان نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ پیاسە".

پاشان لە حوزەیراندا پۆلیس خۆیان کرد بە ژووردا و سەرەتا فەرمانبەرەکانی دەزگاکە دەستبەسەر کران و بردران و تۆمەتبار کران بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، پاشان زۆری پێنەچوو دایکەکانیش تۆمەتبار کران و (تایدا)ش وەکو ئەوانی تر سنورداش کرایەوە.

پێش ڕۆشتنیان، بە تایدا و دایکەکانی تر وترا دەبێت خۆیان ئەو منداڵانە گەورە بکەن تا دەبنە 18 ساڵان یان دووچاری 20 ساڵ بەندکردن دەبنەوە، هەروەها ئەوەش بەڕوونی وترا کە بەردەوام چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی منداڵەکان نەدەنەوە بە باوانەکانیان.

سەرچاوە: بی بی سی
وەرگێڕان: شەیما محەمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure