نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2019‌ :: 2062‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌نیش كه‌مێك دابه‌زى و لیره‌ش جێگیر بوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیربوو و 100 دۆلار به‌ 120.075 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ به‌ هه‌مان نرخ بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.143.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.145.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.155.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 524 لیره‌.
- دوێنێ شـه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 524 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure