یونیسێف: 13.5 ملیۆن منداڵ له‌ئه‌فریقا ئاواره‌بوون

هەواڵ / جیهان :: 11/02/2019‌ :: 73‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

رێكخراوی یونیسێف بڵاویكرده‌وه‌: نزیکەی 13.5 ملیۆن منداڵ له‌ ئه‌فریقادا ئاواره‌ بوون كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری و رێوشوێنی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ رێی هاوئاهه‌نگی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ پاراستنی مافه‌كانیان و سه‌لامه‌تییان.

به‌یاننامه‌كه‌ی یونیسێف له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌فریقا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2019 له‌ شاری ئه‌دیس ئه‌بابا رێكخرا و تیایدا یونیسێف داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌فریقاكرد كۆچی نایاسایی چاره‌سه‌ربكه‌ن و وه‌ڵامی پێداویستی منداڵه‌ ئاواره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا بده‌نه‌وه‌.

یونیسێف ده‌ڵێت: "منداڵان 25%ی كۆچبه‌رانی ئه‌فریقا پێكده‌هێنن واته‌ دوو هێنده‌ی ژماره‌ جیهانییه‌كه‌".

شیاوی باسه‌ یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌فریقا ئه‌مساڵی ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئاواره‌كان و گه‌ڕاوه‌كان و ڕاگوێزراوه‌كان كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ  و شۆڕ و چه‌وساندنه‌وه‌ و هه‌ژاری و گۆڕانی ئاو و هه‌وا و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی خوێندن ئاواره‌ بوون.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure