ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/02/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
له‌ سیمینارێكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره‌، كه‌مال خه‌ڕازی، دوێنێ شەممە 9ی شوباتی 2019 رایگه‌یاند: ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆ و هاوكارییه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌.


خه‌ڕازی كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئێرانه‌ رایگه‌یاند: پێویسته‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی بیانی گفتوگۆ بكه‌ن و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئاشتی و ئاسایش و ئێرانیش ئاماده‌یه‌ ده‌ستبكات به‌ گفتوگۆ و هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

خه‌ڕازی وتی: "هیچ رێیه‌ك له‌به‌رده‌می وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا نییه‌ جگه‌ له‌ به‌هێزكردنی متمانه‌ی سیاسی و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆكردنه‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو وڵاتانی ئیسلامی ناوچه‌كه‌ بڕوامان به‌ تواناكانی خۆمان بێت ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌م خاڵه‌".

وتیشی: "سیاسه‌تی ترساندن له‌ ئێران بووه‌ته‌ هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌هێزكردی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا و ئه‌مریكا بۆیه‌ پشتیوانی سعودیه‌ ده‌كات چونكه‌ پێویستی به‌ سامانه‌كه‌ی سعودیه‌ هه‌یه‌ و 400 ملیار دۆلاری بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی بێمانای لێوه‌رگرتووه‌".
 
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure