بانكى ناوه‌ندى عێراق چه‌ند بڕیارێكى گرنگ ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2019‌ :: 290‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات: رێژه‌ى بڕى خیتاب زه‌مان و دڵنیایی و كرێى سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچوونى كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتى دراوى بیانى كه‌مكرده‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوبات) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى رایگه‌یاندوه‌: پاڵپشت به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانكى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاردرا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى خیتاب زه‌مانى كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى، له‌ 50% بۆ 10% و بڕیارى پاره‌ى دڵنیایش له‌ 100 ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 50 ملیۆن كه‌مكرایه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى راشیگه‌یاندوه‌: كرێى سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچوون، له‌ یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 500 هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك كرێى وردبینیكردنى ژمێره‌ى كۆتایی له‌ 500 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 250 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌ بڕیارێكى تایبه‌ت له‌ 6ی ئازارى 2004 وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت و به‌رپرس له‌ داڕشتنى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌وه‌ و سه‌قامگیریی نرخى گۆڕینه‌وه‌ دامه‌زاره‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى 10 بانكى بازرگانى و 26 بانكى ئه‌هلى و 16 بانكى ئیسلامى و 19 بانکی بیانى و 6 دامه‌زراوه‌ى دارایی و 31 كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كات.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure