تاڤگه‌ و ململانێ له‌گه‌ڵ جوانیدا

هەواڵ / که‌لتور :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

له‌ یادی چوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ، پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له ‌ناو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك كرده‌وه‌.


ئاسۆ كه‌ریم، به‌رپرسی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ، بەدواڕۆژی راگه‌یاند: پێشانگه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م فۆتۆكانیان كاركردنه‌ له‌سه‌ر تاڤگه‌، به‌تایبه‌تی تاڤگه‌كانی كوردستان و خستنه‌ڕووی دیمه‌نی سه‌رنجراكێشیان.

ئاسۆ وتى: "له‌ پێشانگه‌كه‌دا 20 تابلۆی 14 فۆتۆگرافه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان نمایشكران. ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره‌ پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ‌تاڤگه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كرێته‌وه"‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure