برێخت.. شاعیر و شانۆكارێكی ماركسی

هەواڵ / که‌لتور :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 64‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ
ئۆجین برتۆڵد فریدریک برێخت،  شاعیر و شانۆنووس و دەرهێنەر، لە ١٠ی شوباتی ١٨٩٨ لە شاری (ئۆکسبۆرگ)ی ئەڵمانیا لەدایکبووە. لەتەمەنی حەڤدە ساڵیدا بۆ خوێندنی دراما دەچێتە زانکۆی میونخ .ساڵی ١٩٢٢ خەڵاتی کلایست وەردەگرێت.

دوای ئەوەی نازیەكان دەسەڵاتی ئەڵمانیا بەدەستەوە دەگرن، برێخت ئەڵمانیا جێدێڵێت و دەچێتە وڵاتەكانی تری ئەورپا.

برێخت بە وردی و سەرنجەوە سەرقاڵی خوێندنەوەی سەرچاوە سۆسیالیستییەکان بووە و بە قووڵی هیگڵ و کارڵ مارکس-ی خوێندووەتەوە و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە شۆڕشی مارکسیی پێویستییەکی حەتمیە. ئیتر بەدرێژایی ژیانی لە خوێندنەوەی مارکسیزم دانەبڕاوە.

ساڵی ١٩٥٣ دەبێتە سەرۆکی یانەی قەڵەمی ئەڵمانی و ساڵی دواتر خەڵاتی ستالین بۆ ئاشتی وەردەگرێت و لە ئابی ساڵی ١٩٥٨دا لە بەرلین بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی دەکات.

ئەم شاعیرە مەزنە، بە یەكێك لە دیارترین شانۆنووسە جیهانییەكانی سەدەی بیست ناودەبرێت و شێوازی تایبەت بەخۆیی لە نووسینی شانۆدا هەبووە، لەوانە:
* بینەری بەلاوە گرنگترین رەگەزێكی شانۆ بووە و وای لێكردووە بەشداربێت لە كاری شانۆییدا. ئەم كارە بە (لابردنی دیواری چوارەم) ناو دەبرێت و مەبەستیش ئەوەیە كە سەر شانۆ وەك ژوورێكی سێ‌ دیواریی وایە و تەختەی شانۆ دیواری چوارەمیەتی، بەڵام برێخت ئەم دیوارەی لابردووە كە دیوارێكی وەهمیە و وایكردووە بینەریش بەشداریی شانۆكانی بكات.

* رووداوە ئاساییەكانی رۆژانەی، بەجۆرێك لە بەرهەمە شانۆییەكانیدا داڕشتووەتەوە كە لە ئاسایی دەربچن و ببنە بابەتێكی جێی سەرنجی بینەر و بیرلێكردنەوەی.
* ئاوێتەكردنی پەند و ئامۆژگاریی لەگەڵ گاڵتە و كۆمیدیا لە بەرهەمەكانیدا.

* بەكارهێنانی دیمەنگەلی جیاواز لە یەك بەرهەمدا.
* تێهەڵكێشكردنی گۆرانی لەناو شانۆكانیدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure