بوتەفلیقە خۆی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی جەزائیر كاندید كرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 35‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئاژانسی هەواڵی رەسمی جەزائیر بڵاویكردەوە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆك كۆماری جەزائیر بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كاندید كردوەتەوە.


بڕیار وایە لەپەخشێكی تەلەفزیۆنیدا ئێوارەی ئەمڕۆ بوتەفلیقە خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات و دەوترێت بەڵێنی ئەوەس دەدات كە كۆنفڕانسێكی گشتگیری نیشتمانی ببەستێت بۆ ئامادەكردنی كەشێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و گۆڕینی دەستووری وڵات.

بەپێی دەستووری جەزائیر، پێویستە 30 رۆژ پێش کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆکایەتی، هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سەرۆکی نوێ ئەنجامبدرێت و دوا وادەی سەرۆکایەتیی خولی چوارەمی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەش، رۆژی 28ـی نیسانی ئەمساڵە.

بوتەفلیقە، کە لەساڵی 1937 لەدایکبووە، بە رەچەڵەک دەچێتەوە سەر گەلی ئەمازیغی، لە مانگی 11ـی 2005 تووشی نەخۆشییەک بووە و بەهۆیەوە لەسەر کورسیی کەمئەندامان دانیشتووە و توانای جووڵەی سنووردار بووە.
 
خولەکانی سەرۆکایەتیی بوتەفلیقە:
 
- خولی یەکەم. ساڵی 1999.
- خولی دووەم، ساڵی 2004.
- خولی سێیەم، ساڵی 2009.
- خولی چوارەم، ساڵی 2014.


ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure