یەكێتی نووسەرانی كورد.. بەرەو نیوسەدەی تەمەن

هەواڵ / که‌لتور :: 10/02/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 10ی شوباتی 2019 یەكێتی نووسەرانی كورد، 49 ساڵ تەمەنی دامەزراندنی تەواو دەكات و بەرەو پەنجا ساڵ هەنگاو دەنێت.


ئەم رێكخراوە پیشەییە كە بە چەندین هەوراز و نشێودا كاروانی خزمەتكردنی وشەی كوردیی بەڕێكردووە، بە هەوڵ و ماندووبوونی دەستەی دامەزرێنەرانی هاتووەتە بوون كە بریتین لە (دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ، دكتۆر نەسرین فەخری، دكتۆر كاوس قەفتان، دكتۆر ئیحسان فوئاد، دكتۆر مارف خەزنەدار، جەمال بابان، خالید دلێر، محەمەدی مەلا كەریم، حسێن عارف، كاكەمەم بۆتانی و نوری عەلی ئەمین).

یەكێتی نووسەرانی كورد لە رۆژی 10-2-1970 مۆڵەتی رەسمی کارکردنی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگرت و هاتە مەیدانی کار و خزمەتی ئەدەبی و رۆشنبیرییەوە.
ئەگەرچی رێکخراوێکی پیشەیی شار بوو، بەڵام رێکخراوێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست بووە و هەردەم لەگەڵ هێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا بووە و لەوپێناوەیشدا قوربانیی زۆری داوە و چەندین ئەندامی بەهەڵوێستی تووشی گرتن و راونان بوون و بەشێکیان لە کۆڕی خەباتی شار و شاخدا گیانی خۆیان بە ئازادیی کوردستان بەخشیوە. 

بەعس وەک رێکخراوێکی یاخی سەیری یەکێتیی نووسەرانی کوردی دەکرد، بۆیە لە ساڵی1980دا هەڵیوەشاندەوە و کردی بە بەشێک لە رێکخراوی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق. 


بەڵام نووسەرانی خاوەنی هەڵوێست هەر لەبەرەی گەل مانەوە و قەڵەکانیان لە خزمەتی شۆڕش و پێشمەرگە بوو، بەناوی نهێنی لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ بەرهەمەکانیان بڵاودەکردەوە. 

لە دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستانیشەوە، جارێکی تر یەکێتی نووسەرانی کورد دامەزرایەوە و هاتەوە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و رووناکبیری و تائێستا بەردەوامە. 

 

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure