وێنە: خاتوو چرۆ 6 ساڵە لە چێشتخانەکەیدا خواردنی کوردەواری پێشکەشدەکات

هەواڵ / گەلەری :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 10176‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

چرۆ ساڵح خاوەنی چێشتخانەیەکە لەشاری سلێمانی و دایکی دوو کچ و دوو کوڕە، بژێوی ژیانی خێزانەکەی لەڕێگەی ئیشەکەیەوە دابیندەکات و ماوەی 6 ساڵە لەڕێگەی ئامادەکردنی خواردنە کوردەوارییەکانەوە خەریکی بەڕێکردنی موشتەرییەکانێتی.

 

لەبەیانییەکی زووەوە دەرگای دوکانەکەی کراوەیە تا لای ئێورارە و هەر خۆشی چێشتخانەکەی بەڕێوەدەبات، زۆرێک لە خواردنە کوردەوارییەکان لە چێشتخانەکەیدا هەیە و لەهەندێک لەڕۆژەکانی هەفتەدا دۆڵمە و کفتە دروستدەکات، زۆرێک لە موشتەرییەکانی باسی دەستڕنگینی خاتوو چرۆیان دەکرد کە چەند کارەکەی خۆی خۆشدەوێت.

 

خاتوو چرۆ باسیشی لەوەکرد کە یەکەم جار بیرۆکەی کارەکەی هەبووە ترساندوویانە کە سەرکەتوو نابێت، بەڵام بەردەوام بووە و دەڵێت: "سوپاس بۆ خوا سەرکەوتووش بووم".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure