دوایین شه‌ڕى دژ به‌ داعش ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 10/02/2019‌ :: 100‌ جار بینراوە
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات فۆتۆ: وه‌رگیراوه‌

دواڕۆژ

فه‌رمانده‌یه‌كى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت: دواین شه‌ڕیان بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) له‌ سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ن.

ئاژانسى رۆیته‌رز (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2019) له‌سه‌ر زارى مسته‌فا بالى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریا رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ركى سه‌ره‌كى له‌ناوبردنى دوایین مۆڵگه‌كانى داعشه‌ و شه‌ڕه‌كه‌شى به‌ دوایین ناوبرد.

وتیشى: هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ماوه‌ى ده‌ رۆژى رابردوودا به‌ "سه‌بره‌وه‌" مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كه‌دا كردووه‌، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ دوو گوندى سه‌ر سنورى عێراق گوازراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 20 هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى-یه‌.

له‌ئێستادا داعش چه‌ند شوێنێكى كه‌م و بچوكى شارۆچكه‌ى هه‌جین-ى به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ وه‌ك دوایین مۆڵگه‌ى خۆى له‌ سوریا.

هه‌جین ده‌كه‌وێته‌ كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى روبارى فوڕات و له‌ رووى ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال-ه‌ له‌ پارێزگاى دیرلزور-ى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.

شارۆچكه‌كه‌ نزیكه‌ى 35 كیلۆمه‌تر له‌ ئه‌لبوكه‌مال-ه‌وه‌ و 110 كیلۆمه‌تر له‌ دیرلزور-ه‌وه‌ دووره‌ و دانیشتوانه‌كه‌ى به‌پێى دوایین سه‌رژمێرى ساڵى 2004 نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن.

وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure