سەركردەیەكی پارتی: گۆڕان له‌سه‌ر بەشداری لەحكومەت مەبدەئییەن ره‌زامه‌ندیداوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە
لۆگۆی پارتی و گۆڕان

 دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەركردەیەكی پارتی رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆڕان مەبدەئییەن موافەقەتیان كردووە بۆ بەشداری لەحكومەتی نوێی هەرێم، ئاشكراشیكرد لەم هەفتەیەشدا لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەمڕۆ يەكشەممە 10ی شوباتی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیوەندیداین و بەدڵنیاییەوە بڕیاروایە ئەم هەفتەیەش جارێكی دیكە لەگەڵیان كۆببنەوە.

سەبارەت بەوەی لەگەڵ گۆڕان گەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی بەشداری حكومەت بكەن؟، ناوبراو روونیكردەوە: ئەوانیش مەبدەئیەن موافەقەتیان كردووە كە لە حكومەتدا بەشداردەبن، لەسەر هەندێك وردەكاری ماوە، باوەڕناكەم ئەوەش كێشە بێت، چونكە كە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و ئەوكاتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم راسپێردرا، ماوەی مانگێكی لەبەردەستە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەردوولا رێكبكەوێت.

سەبارەت بەوەی لەگەڵ گۆڕان پۆستەكان یەكلایی كراوەتەوە كە چییان بۆ دیاریكراوە، ئاسۆ میرخان ئاماژەی بەوەكرد: بۆ پۆستەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی، بەڵام لەو مانگەدا هەموو شتەكان یەكلایی دەبێتەوە، بەڵام مەبدەئییەن لەسەر هەندێك شت رێككەوتووين، گرنگ ئەوەیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت، ئیدی كێشەكانی دیكە چارەسەردەبن.
 
هەفتەی پێشوو لەكۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی بڕیاردرا رۆژی 18ی شوبات دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بۆ ئەنجامدانی ئەو دانیشتنەش، میرخان دەڵێت بەڵێ بڕیاردراوە هیچ لایەنێك لاریان نییە.

لەدوو هەفتەی رابردوودا شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی فازیڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد، سەبارەت بە بەشداربوونی كۆمەڵیش لەحكومەتی نوێ، سەركردەكەی پارتی روونیكردەوە: بۆ بەشداربوون یان بەشدارنەبوونی كۆمەڵیش ئێمە وتومانە دژی ئەوە نین كۆمەڵ بەشداربێت، وەكو باسمكرد لەو 30 رۆژەی كە دەمێنێتەوە كاك مەسرور بارزانی وتوێژیان لەگەڵ دەكات.

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە