له‌ هه‌شت رۆژدا نزیكه‌ى 30 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ سلێمانى كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

گه‌شتوگوزارى سلێمانى ئاشكرایده‌كات له‌ماوه‌ى هه‌شت رۆژدا نزیكه‌ى 30 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ پارێزگاكه‌ كردووه‌.

ئارام شوانى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ رۆژى 1 تا 8ى شوباتى 2019، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشووى خوێندنى پارێزگاكانى عێراق بووه‌، 29 هه‌زار و 986 گه‌شتیارى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق روویان له‌ پارێزگاى سلێمانى كردووه‌".

وتیشى: "گه‌شتیاره‌كان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و له‌ رێگه‌ى بازگه‌كانى (تاسڵوجه‌ و عه‌ربه‌ت و كه‌ڵه‌وانان) هاتوونه‌ته‌ ناو پارێزگاى سلێمانى".

ئارام شوانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هاتنى گه‌شتیاران سوودێكى زۆریان به‌ بوارى گه‌شتیارى له‌ پارێزگاكه‌ گه‌یاندووه‌، چونكه‌ هۆتێله‌كانیان بۆ مانه‌وه‌ به‌كارهێناوه‌ و سه‌ردانى مۆڵ و رێستۆرانت و چێشتخانه‌كان و بازاڕه‌كانیان كردووه‌.

وته‌بێژى گه‌شتوگوزارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بۆنه‌كاندا زۆرترین گروپى گه‌شتیارى بهێننه‌ پارێزگاى سلێمانى.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە