بڕى بارانی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2019‌ :: 88‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد: ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ زۆرترین رێژه‌ى بارانبارین له‌  سه‌نته‌رى پارێزگاكانى هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و سلێمانى تۆماركراوه‌ و رێژه‌ى ئاستى بارانبارینى ئه‌مساڵیش به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدایه‌.


به‌پێى داتا و ئاماره‌كانى كه‌شناسى، جیاوازى بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ تاوه‌كو 10ى شوباتى 2019 به‌مشێوه‌یه‌یە: ئه‌مساڵ هه‌ولێر 370.9 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ پارساڵ، سلێمانى 434.7 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ پارساڵ، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 502.4 ملم زیاتر له‌ پارساڵ باریوه‌، كه‌ركوك 248.7 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ پارساڵ، دهۆك 496.9 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ پارساڵ.

به‌و شێوه‌یەش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و سلێمانى به‌راورد به‌ پارساڵ رێژه‌ى بارانبارینه‌كه‌ى زۆر زیاتر بووه‌ و به‌گشتیش رێژه‌ى بارانبارین له‌ پێنج پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌كه‌ى هه‌زار و 200 ملم  له‌ پارساڵ زیاتر باریوه‌.

به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ڕاگه‌یەنراوەكه‌یدا، بڕى بارانبارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لەشارى هەولێر 2.5 ملم باران باریوە لە سلێمانى 3ملم، لە دهۆک 1.6 ملم، له‌ کەرکوکیش 3.2 ملم، پارێزگاى هەڵەبجەش 11.6 ملم باران باریوە.

بڕى بارانبارین له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوو له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم:

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure