نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2019‌ :: 839‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌جێگیریى مایه‌وه‌.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد دوێنێ نرخی دۆلار به‌جێگیریى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 950 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار و 500 دینار.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 950 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 600 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار و 500 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە