وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران كامپێكى له كه‌ركوك داخست
هەواڵ / عێراق :: 09/02/2019 :: 336 جار بینراوە
دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 400 ئاواره‌ى بۆ شوێنى خۆیان نارده‌وه، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق كامپى نزاراواى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك داخست.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق كه (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى شوبات) بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ 402 ئاواره‌ى نیشته‌جێى كامپى (نزاراوا)ى سه‌ر به ناحیه‌ى لهیلانى پارێزگاى كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ شوێنى خۆیان له قه‌زاى حه‌ویجه ناردۆته‌وه، كه ئێستا شوێنى نیشته‌جێبونى بنه‌ڕه‌تى خۆیان ئازادكراوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه: ئه‌و ئاوارانه كه نیشته‌جێى كامپى نزاراوا بوون، به ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ خۆیان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوكارى خۆراكیشیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌وپێیه‌ش ئه‌و كۆتا خێزانى ئاواره‌یه كه له‌و كامپه‌دا ده‌نێردرێنه‌وه بۆ شوێنى خۆیان و بهناردنهوهیان كامپه‌كه‌ش داخراوه.
به‌یاننامه‌كه‌ش ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات: رۆژانى داهاتوو خێزانه‌كانى نیشته‌جێبووى كامپه‌كانى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شوێنى بنه‌ڕه‌تى خۆیان كه ئازادكراوه.
پ: س. م