توركیا: 50 ملیۆن گوڵى خۆشه‌ویستى بۆ 20 وڵات هه‌نارده‌ کردووە

هەواڵ / ئابوری :: 09/02/2019‌ :: 350‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رانى گۆڵى زینه‌ لە تورکیا ئاشكراى ده‌كات، توركیا 50 ملیۆن گوڵى "جه‌ژنى خۆشه‌ویستى" بۆ 20 وڵات هه‌نارده‌كردوه‌، له‌ سه‌رویانه‌وه‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا و بریتانیا، كه‌ رۆژى 14ى شوبات له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.

ئیسماعیل یه‌ڵماز، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رانى گۆڵى زینه‌ لە تورکیا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى راگه‌یاندووه‌: به‌هۆى بارانى به‌خووڕ، له‌ دوو مانگى رابردوودا له‌ شارى ئه‌نتالیا كه‌ به‌ ناوه‌ندى سه‌ره‌كى به‌رهه‌مهێنانى گوڵ داده‌نرێت، هه‌نارده‌ى گوڵ به‌رێژه‌ى 10% كه‌میكردوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: 50 ملیۆن چڵه‌ گوڵ كه‌ به‌هاكه‌ى 8 ملیۆن دۆلاره‌، هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردوه‌، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر باشه‌ بۆ پیشه‌سازیی گوڵ.

یه‌ڵماز رونیكردووه‌ته‌وه‌: "بۆ 14ى شوباتى هه‌موو ساڵێك، زۆربه‌ى هه‌نارده‌ى گوڵه‌كانمان بۆ هۆڵه‌ندا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیان و رۆمانیا و بڵگاریا ده‌نێرین و له‌ ریزبه‌ندى پێنجه‌مین له‌سه‌ر ئاستى جیهان و گوڵمان بۆ 20 وڵات ناردووه‌".


ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure