لەبارەی کوشتنی خاشقچی داوایەک ئاڕاستەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 09/02/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایدەگەیەنێت: پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ كه‌یسی كوژرانی جه‌مال خاشقچی دابمه‌زرێنێت.

 مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نتاڵیا له‌ توركیا به‌ ڕێوه‌چوو وتی: "ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستهێنراوه‌، هاوشێوه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر گرنگه‌".

هاوكات ئاگنیس كاڵامارد، رۆژنامه‌نوسێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ئەو رۆژەی كه‌ جه‌مال خاشقچی تێدا كوژرا له‌ كونسڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری ئیستانبول پلانی بۆ داڕێژرابوو و ئاماده‌كاری بۆ كرابوو له‌ لایه‌ن لێپرسراوانی سعودیه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی پێشووی كاڵامارد بۆ توركیا له‌گه‌ڵ تیمێك له‌ شاره‌زایان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بووە له‌سه‌ر كوشتنی خاشقچی.

جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی سعودی له‌ واشینتن پۆست، له‌ ڕۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌ كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئیستانبو؛ كوژرا، دوای هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین پاساوی جۆراوجۆر، (ڕیاز) له‌ كۆتاییدا دانی به‌وه‌دانا كه‌ خاشقچی له‌ ناو كونسڵخانەکەیدا كوژراوە. 

و: كێوان

پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure