مامۆستایانی عێراق بایكۆتى ده‌وام دەكه‌ن

هەواڵ / عێراق :: 09/02/2019‌ :: 512‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراق ئاشكرایكرد مامۆستایانى شارى به‌غدا و سه‌رجه‌م شاره‌كانى دیكه‌ بڕیاریاندا رۆژانى 17 و 18ى ئه‌م مانگه‌، بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و نه‌چنه‌ پۆله‌كانه‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراق رایگه‌یاندووە: به‌هۆى به‌ده‌نگه‌وەنه‌هاتنى حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان، بڕیاریاندا رۆژانى 17 و 18ى شوبات بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و نه‌چنه‌ پۆله‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌ مامۆستایان ناچنه‌ پۆله‌وه‌ تا داواكارییه‌ ره‌واكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure