هه‌نارده‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێك له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 10/02/2019‌ :: 430‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات: ئه‌و به‌ربومه‌ كشتوكاڵیانه‌ى له‌ ناوخۆ به‌رهه‌م دێت، هاورده‌كردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ رێگه‌ى خانه‌قین بۆ پارێزگاى دیاله‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان: دواى دانوستاندنه‌كانى كازم عقابى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، لیستى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له‌ ناوخۆ به‌رهه‌مدێت بڕیارى لێدراوه‌ و چیتر رێگه‌ى پێنادرێت له‌هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌ بكرێن.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: دواى به‌دواداچووونى به‌رده‌وام ده‌ركه‌وتووه‌ بازاڕه‌كانى عێراق نغرۆكراوه‌ به‌به‌رهه‌مى بیانى هاورده‌كراو، له‌كاتێكدا له‌ ناوخۆدا به‌رهه‌م دێت و به‌شى پێداویستى ده‌كات.

ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: سه‌رۆكى ده‌سته‌ نوسراوى ئاڕاسته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تاوانى رێكخراو كردووه‌، بۆ رێگرىكردن له‌و به‌رهه‌مانه‌ى هاورده‌كردنیان قه‌ده‌كراوه‌، له‌ ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، له‌رێگه‌ى خانه‌قین و رووه‌ و پارێزگاى دیاله‌ بڕوات.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق، داواشى له‌ جوتیارانى به‌سره‌ش كردوه‌، كه‌ كارى جدی  بكه‌ن بۆ دابینكردنى پێداویستی بازاڕه‌كانى هه‌رێم، ئه‌وه‌ش بۆ بڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure