نرخى دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 09/02/2019‌ :: 3018‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 9 ی شوباتى 2019) له‌ داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌ن جێگیر و لیره‌ش كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌  .

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌ووه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌120.050 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ 100 دۆلار به‌ 119.950 دیناربوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.143.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.143.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.143.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 524 لیره‌.
- دوێنێ پێنج شـــــــــــــه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 525 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure