لە یادی 40 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا

هەواڵ / جیهان :: 09/02/2019‌ :: 174‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


رۆژنامەی (ئیسرائیلی ئەمڕۆ) وتارێكی رۆنین كۆهین-ی رۆژهەڵاتناسی ئیسرائیلی بڵاوكردەوە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا و تیایدا ئاكامەكانی ئەو شۆڕشە لەسەر ناوخۆی ئێران و هەڵوێستی سیاسی تاران لە ناوچەكە و جیهاندا تاوتوێ‌ دەكات.

وتارەكە نووسیوێتی: "ئێستا لە ناوخۆی ئێراندا بانگەواز هەیە بۆ زیندوو كردنەوەی شۆڕشێكی پێچەوانە، بەڵام ئەو بانگەوازانە پەرش و بڵاون و رێكخەرێك نییە ئاڕاستەی سیستمەكەی تاران رێك بخات".

كۆهین لە وتارەكەیدا دەڵێت: "سەرەڕای تێپەڕبوونی 40 ساڵ، بەڵام هێشتا هیچ بزووتنەوەیەكی ناوخۆیی نەیتوانیوە رژێمی ئایەتوڵڵاكان بڕوخێنێت و بزووتنەوە ئۆپۆزیسۆنەكانیش دژی تاران زۆر و بۆرن و زۆرینەی خەڵكی ئێران پشتگیرییان لێ‌ ناكەن و بە تابووری پێنجیان دەزانن، بۆیە بە تێپەڕبوونی كات توانا و دەسەڵاتەكانیان كەمبوونەتەوە".

وتارەكە ئاماژەی بەوە داوە: لە كۆتایی هەشتاكان و سەرەتای نەوەدەكاندا رەفسنجانی و خاتەمی دەركەوتن وەك روخسارێكی تازەی رژێمی ئێران بۆ هەوڵی رێككەوتن لەگەڵ خۆرئاوادا، بەڵام ئەم رەوتە نەیتوانی سەربكەوێت و لە ساڵی 2005دا وێنە دینییە محافزكارەكەی شۆڕش شەقامەكانی ئێرانی داگیركردەوە و ئێستا كە ئەو شۆڕشە پێدەنێتە دەیەی پێنجەمی تەمەنییەوە، هیچ هێزێك نابینێت دژایەتی بكات بێجگە لە موجاهیدینی خەڵق و كوڕەكەی شا كە بە پارەكانی باوكی لە ئەمریكا رادەبوێرێت.

ئەگەر من ئێرانی بم هەرگیز بیر لە شۆڕش و یاخیبوون ناكەمەوە چونكە شۆڕشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتەكانیان وێرانتر كرد و ئێرانییەكان بینیان لە ساڵی 2011ەوە چی بەسەر ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە شۆڕشییان كردووە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure